بایرن میونیخ نرخی تیاگۆ ئەلكانتارا دیاری دەكات

وەرزش

30/07/2020‌ 166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی رۆژنامەكانی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونیخی ئەڵمانی نرخی یاریزانی ناوەندی یانەكەی تیاگۆ ئەلكانتارای دیاریكردووە.

بەپێی رۆژنامەكان ئەلكانتارای (29 ساڵ) لەهاوینی ئەمساڵ دەیەوێت ریزی یانەی بایەرن جێبهێڵێت‌و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیش لەسەر هێڵە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.

بەپێی رۆژنامەی بیڵد یانە باڤارییەكە نرخی 30 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ئەكانتارا داناوەو نایەوێت لەو نرخە كەمتر بیفرۆشێت.

یانەی بایەرن میونیخ جگە لەفرۆشتنی ئەو یاریزانە بەنیازە كورینتین تولیسۆش بفرۆشێت، ئەوەش بەهۆی كڕینی لیرۆی سانی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.

هـ ـ ح