هەندێك زانیاری لەسەر تاقیكردنەوەی قۆناغی كۆتایی ڤاكسینی مۆدێرنای دژەكۆڕۆنا

تەندروستی

30/07/2020‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند زانیارییەك لەسەر تاقیكردنەوەی قۆناغی سێیەم‌و كۆتایی ڤاكسینی مۆدێرنای دژەكۆڕۆنا بڵاوكرایەوە.

تاقیكردنەوە كلینیكییەكە "راندمایزد"ەو لەلایەن كۆمپانیای مۆدێرنا سپۆنسەردەكرێت‌و دامەزراوەی باردا و پەیمانگای نیشتمانی تەندروستیی ئەمریكا، هەماهەنگی دەكەن.

تاقیكردنەوەكە بۆ جێگیركردنی كاریگەری و سەلامەتیی ڤاكسینەكە، mRNA - 1273، لە تەمەنی ١٨ ساڵ و زیاتر، ئەنجامدەدرێت‌و تاقیكردنەوە كلینیكییەكە؛ بە بەشداری ٣٠ هەزار كەس لە ٩٠ شوێنی جیاوازی ئەمریكا، بەڕێوەدەچێت.

تاقیكردنەوەكە لەبەرواری ٢٧/١٠/٢٠٢٠ كۆتاییدێت‌و بەشداربووان دەكرێنە دوو گرووپ، بەشێكیان ڤاكسین و بەشەكەی دیكەش پلاسیبۆ وەردەگرن‌و بەشێك لە بەشداربووان دوو ژەمی پلاسیبۆ لە رۆژی یەكەم و رۆژی ٢٩یەم، نێوانی دوو ژەم ٢٨ رۆژ، لەڕێی ماسولكە وەردەگرن.

بەشێكی دیكەی بەشداربووان دوو ژەمی ١٠٠ مكگمی ڤاكسین لە رۆژی یەكەم و رۆژی ٢٩یەم، نێوانی دوو ژەم ٢٨ رۆژ، لەڕێی ماسولكە وەردەگرن.

سەرچاوە:  clinical trials NIH
وەرگێڕان: عیسا عەبدولرەحمان