بەرشەلۆنە شوێنگرەوەی جۆردی ئەلبا دیاری دەكات

وەرزش

01/08/2020‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یاریزانێكی دەستنیشانكردووە، كە دەیەوێت بیكاتە شوێنگرەوەی جۆردی ئەلبای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی كەتەلۆنی خوان بێرناتی یاریزانی پاریس سان جێرمان ئەو یاریزانە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەم هاوینە بیكڕێت‌و بیكاتە شوێنگرەوەی ئەلبا.

هەر بەپێی رۆژنامەكە بیرۆكەی واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە گرێبەستەكەی لەوەرزی داهاتوو لەگەڵ یانە پاریسییەكە كۆتایی دێت‌و تائێستاش گرێبەستەكەی نوێنەكردووەتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە پێیوایە بیرنات یاریزانێكی گونجاوەو لەگەڵ شێوازی یاری یانە كەتەلۆنییەكە زۆر باش یاری دەكات.

هـ ـ ح