هەرێم مەرجی پشكنینی كۆرۆنا لەسەر گەشتیاران هەڵدەگرێت

کوردستان

03/08/2020‌ 2263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە مەرجی پشكینینی كۆرۆنایان لەسەر گەشتیاران لەفڕۆكەخانەكان هەڵگرتووە.

ئانۆ جەوهەر لەمیانی لێدوانێك راشیگەیاند لەماوەی هەفتەیەكدا 120 گەشتی ئاسمانی ئەنجامدەدرێت‌و بۆ كار ئاسانی گەشتیارانیش مەرجی پشكنینی كۆرۆنامان هەڵگرتووە.

پێشتر هەرێمی كوردستان كردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی راگەیاندبوو، كە بڕیارەكەش بەشێوەیەك بوو، دەبێت گەشتیاران پشكنینی كۆرۆنا بكەن.

پێشتریش پشكینی كۆرۆنا لەرێگەی ئامێری پی سی ئاڕ بە 100 هەزار دیناری عێراقی دیاریكرابوو، بەڵام ئێستا ئەوە كەمكراوەتەوە بۆ 60 هەزار دینار.

هـ ـ ح