بەرپرسێكی ئەمریكی باس لە هۆكاری كوشتنی قاسم سلێمانی دەكات

جیهان

06/08/2020‌ 1841 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
برایان هۆك بەرپرسی مەلەفی ئێران لەئیدارەی دۆناڵد ترامپ، هۆكاری كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ئاشكراكرد.

برایان هۆك لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە قاسم سلێمانی پیلانی هەبووە، هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، بۆیە دۆناڵد ترامپیش بڕیاری كوشتنی داوە.

مانگی یەكی رابردوو فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لەفڕۆكەخانەی بەغدا بەهێرشێكی موشەكی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی كوشت، كە لەگەڵ ئەویش ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیش كوژرا.

هۆك هۆشداری ئەوەشی داوە، كە ئەوان رێگە بە فشارەكانی میلیشیاكانی سەر بەئێران نادەن‌و بەم نزیكانەش هێرشی گەورە دەكەنە سەر حیزبوڵڵای عێراقی، بەتایبەتی ئەگەر ببنە رێگر لەبەردەم حكومەتەكەی مستەفا كازمی.

هـ ـ ح