تائێستا هەرێم بەدەستپێشخەرییەكەی بەغدا رازی نەبووە

کوردستان

08/08/2020‌ 1369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 تائێستا هەرێم بەدەستپێشخەرییەكەی بەغدا رازی نەبووە، كە بڕیارە لەم هەفتە لەبارەی ناوەڕۆكی دەستپێشخەرییەكە كۆبوونەوە بكەن. 

پێش جەژنی قوربان حكومەتی عێراق پێشنیارێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووەو ئامادەیی پیشانداوە لەبەرانبەر نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان و ناوخۆی هەرێم مانگانە بڕی  300 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەنجوومەنی وەزیران دراوە بەشارپرێس، تائێستا حكومەتی هەرێم بەناوەڕۆكی دەستپێشخەرییەكە رازی نەبووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، حكومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەی بەغدا بۆ هەولێری دیاریكردووە، هەرێم بەكەمی دەزانێت‌و دەیەوێت لەلایەن حكومەتی عێراقەوە زیاد بكرێت. 

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە بەم نزیكانە شاندی هەرێم، كە لەماوەی رابردوودا چەند جارێك سەردانی بەغدای كردو كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق ئەنجامدا، سەردانی بەغدا بكاتەوەو گفتوگۆ لەو بارەوە بكەنەوە.

هـ ـ ح