100 رۆژە نیوزلەندا بێ‌ كۆرۆنایە

لە میدیاکانەوە

11/08/2020‌ 797 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور 
رۆژی 9ی ئاب، نیوزلەندا، بەبۆنەی 100 رۆژ تێپەڕبوون بەسەر نەبوونی هیچ كەیسێكی تۆماركراوی كۆرۆنا ڤایرۆس، ئاهەنگی گێڕا.

بەپێی رۆژنامەی نیوزلەندا، یەكەم كەیسی تۆماركراو، كە لەدەرەوەی سنووری وڵاتەكەیەوە گواستراوەتەوە، رۆژی 26ی شوباتی 2020 بووەو رۆژی 1ی ئایار-یش دوا كەیسی تۆماركراوی هەبووە، بەمەش تەنیا 65 رۆژ كۆرۆنا ڤایرۆس لە وڵاتەكەیدا بڵاوبووەتەوە. 

رۆژنامەكە نووسیویەتی، لە رۆژی 1ی ئایارەوە تا 10ی ئاب، هیچ كەیسێكی كۆرۆنا ڤایرۆس لە وڵاتەكەی تۆمار نەكراوە.

نیوزلەندا پشتی، بە سێ فاكتەری گرنگ، بەستووە بۆئەوەی كۆتایی بهێنێت بە كۆرۆنا ڤایرۆس، ئەوانیش:

چاودێریكردنی بەردەوامی سنوورەكانی كردووە بۆ رێگری لە هاتنە ناوەوەی كۆڤید-19 بۆ وڵاتەكەی.

دڵنیاییدان و دووركەوتنەوەی فیزیكی بۆ راگرتنی بەركەوتن و هاتووچۆیی كۆمەڵایەتی.

بەردەوامبوون لەسەر وەرگرتنی پشكنینی تاقیگەیی و چاودێریكردنی تێكەڵبوون و كۆرەنتینەكردنی كۆمەڵگە.

بەشێوەیەكی گشتی، ئەم رێوشوێنانە كەمكردنەوەیەكی بەرچاوی هێناوەتەدی لە كەیسەكان و ژمارەی مردن  بەراورد بە وڵاتانی تری وەك ئەوروپا و ئەمەریكا.

نیوزلەندا یەكێكە لەو وڵاتە كەمەی، كە توانیویانە تا رادەیەك كۆنترۆڵی نەخۆشییەكە بكەن، جگە لە چین كە شوێنی سەرەكی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەیە، هەریەك لە هۆنگكۆنگ و تایوان و كۆریای باشور و ڤێتنام و مەنگۆلیا و ئوسترالیا هەوڵیانداوە كۆنترۆڵی كۆڤید -19 بكەن و كەمیكەنەوە. سەرەڕای ئەوەی هەموویان كەیسی نوێیان هەبووە لە ماوەی رابردوودا، تەنیا تایوان و نیوزلەندا نەبێت.

ئوسترالیا وەڵامدانەوەیەكی هاوشێوەی زۆری هەبووە بۆ پەتاكە، ئەوەی گرنگە رەچاوبكرێت زۆربەی ویلایەتەكان و هەرێمەكانی ئوسترالیا هەمان دۆخی نیوزلەندایان هەیە، بەڵام ڤیكتۆریا و تا رادەیەكی كەمتر نیو ساوس ویلز بازدانی گەورە تیایاندا رویداوە.

جیاوازی سەرەكی لەگەڵ نیوزلەندا ئەوەیە، كە نیوزلەندا تا رادەیەك پابەندبونێكی پێشوەختی بۆ ستراتیژیەتی بنبڕكردن بە روونی هەیە و بەوپەڕی تواناوە قەناعەتی پێیەتی و داخستنێكی بێوینە و بەرز و پڕ بەهای جێبەجێكرد بۆ كۆتایی هێنان بە ڤایرۆسەكە بەخێرایی.

ئەم جیاوازییە لە نێو داتاكاندا ئەتوانرێت وەك ئاماژەیەكی تێر و تەواو ببینرێت كە لەلایەن زانكۆی ئۆكسفۆردەوە تۆماركراوە، كە ئەمەش وانەیەكی بنەڕەتییە لە ئەزموونی كۆڤید -19 لە نیوزلەندا.

وەڵامدانەوەی یەكلاكەرەوە بەهێزەكەی نیوزلەندا بۆ پەتاكە وایكرد كە ژمارەی كەیسەكانی تووشبوون 1560 كەیس بێت و مردنیش بەخۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە 22 كەس بێت.

نزمترین تێكڕای مردن لە نیوزلەندا لە نێو داتاكانی رێكخراوی هاریكاری ئابووری و گەشەپێدان دیار و سەرسوڕهێنەرە.

هەروەها لەگەڵ كەمترین تێكڕای مردن لەكاتی داخستنی تەواوی سێكتەرەكانی وڵاتەكەدا، تێبینییەكە كە كاریگەری نێگەتیڤی نەكردە سەر كەرتی تەندروستی، وێرای ئەوەی بە دڵنیایی هەندێك ئاسەواری تێگەتیڤی درێژخایەنی جێهێشتووە.

كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان. ئەم ڤایرۆسە بەبەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەمانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، لەشاری وۆهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 10ی ئاب، 20ملیۆن كەس لەجیهان تووشی نەخۆشییەكە بوون و زیاتر لە 734 هەزار كەسیش مردوون.