شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو شۆفێرێك لەسەر رێگای سەرەکی شەقلاوە- قەندیل له ماتۆڕ سكیلێكی داوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێری ماتۆڕ سكیله‌كه گیانیله‌ده‌ستداوه.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: کاتژمێر 1:00ی شه‌وی رابردوو لەسەر رێگای سەرەکی شەقلاوە قەندیل لەنزیک باسرمە ئوتومبیلێکی نەناسراو کە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان لاندکرۆزێک بوە خۆی كێشاوه بەماتۆڕسکیلێکدا، هەر لەشوێنی روداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیله‌ده‌ستداوه.
باسی له‌وه‌شكردووه: شوفێری لاندکرۆزەکە لەجیاتی ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ قوربانیەکە درێژ بکات و بیگەیەنێتە نەخۆشخانە بەڵکو بتوانێت رزگاری بکات گیانلەدەستنەدات راسته‌وخۆ هه‌ڵهاتووه و شوێنی روداوەکەی جێهێشتووه.
12ی ئه‌م مانگه‌ش سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانی له نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكدا، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه گیانیله‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش هەڵهاتووە، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن.