خواردنەوەی سەوزە و میوەكان بەگوشراوی سوودیان ھەیە؟

تەندروستی

10/09/2020‌ 562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا خواردنەوەی پەرداخێك ئاومیوەی گوشراوی تازە بەمەبەستی پڕكردنەوە و دەستەبەركردنی پێداویستی ڤیتامینی رۆژانەمان، رێگەیەكی باشە؟ ئایا ئەمە تا چ رادەیەك كاریگەری لەسەر ئاستی شەكری خوێن و ئەنسۆلین ھەیە؟

ئاو میوەی گوشراوی تازە بۆ ئەو كەسانەی، كە زۆر بەچڕی لە ئەركدان و بۆ ئەوانەشی، كە ھەوڵدەدەن خواردنی تەندروست و سرووشتی بخۆن، بە رێگەیەكی گونجاو و باش بۆ پاشەكەوتكردنی كات و دابینكردنی پێداویستی ڤیتامینی رۆژانە لێیدەڕواندرێت. 

ئەمە وێڕای ئەوەی، كە ئاومیوە پەیوەندی بە دابەزاندنی كێش و پاككردنەوەی جەستەوە ھەیە، ھەموو ئەو دەنگۆیانە كەرتی ئاومیوەیان كردووە بەپیشەیەكی قازانجبەش، بۆ نموونە بەھای ئەم كەرتە لە ساڵی ٢٠١٦ لە سەرانسەری جیھان گەیشتە نزیكەی ١٥٤ ملیار دۆلار.

كەواتە ھەر بەڕاستی تا ئەو رادەیە بیركردنەوەمان لە ئاومیوەی گوشراو تەندروستە؟

ھەموو میوەیەك فرووكتۆزی ناسراو بە شەكری خوێنی تێدایە و ھیچ زەرەر و زیانێكی نییە مەگەر تا ئەو كاتەی لە رێژەی پێویستی كالۆری رۆژانە تێببەڕێت، چونكە میوە نەشكاو و قاشنەكراوەكان ریشاڵەیین و ئەو شەكرەشی تێیدایە لە خانەكانی میوەدا ھەن. ھەربۆیە كۆئەندامی ھەرس كاتێكی دیاریكراوی پێویستە بۆ ئەوەی ئەم خانانە لیكھەڵبوەشێنێت و شەكری خوێن«فووكتۆز» تێكەڵ بە خوێن بكات، بەڵام ھەمان شت بۆ ئاومیوە گوشراوەكان راست نییە.

وەرگێڕان لەتوركییەوە: كارێز قادر