پوتن و پزیشكیان كۆبوونەوە

جیهان

60 خولەک پێش ئێستا‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا لە میانەی وتووێژ لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە توركمانستان ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدان لە چارەسەركردنی كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپاتكردەوە.

فلادیمێر پوتن لە میانی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مەسعود پزیكشیان ڕایگەیاندووە: ئامادەین هەموو هەوڵێك بدەین بۆ ئەوەی بەشداری لە چارەسەركردنی ئەم دۆخەدا بكەین.

سەرۆكی ڕوسیا دووپاتی كردەوە كە ئێران "هەوڵی ڕاستەقینە دەدات بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێیەكە" كە لە دوای هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران لە 28ی شوبات سەری هەڵدا.