راگەیەنراوی حكومەتی هەرێم لەبارەی سەردانەكەی كازمی بۆ هەولێر

کوردستان

10/09/2020‌ 5780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی (پێنجشەممە) مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكوەزیران، لەفڕۆكەخانەی هەولێر پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق  و شاندێكی هاوڕێی كرد.

نووسینگەكە راشیگەیاند، شاندی حكومەتی فیدراڵی پێكهاتوون لە وەزیرانی دەرەوە، بەرگری، نەوت، كۆچ و كۆچبەران و چەندین بەرپرسی دیكەی حكومەتی فیدراڵی.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی پێنج شەممە بە سەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.

سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دوو رۆژ دەخایەنێت‌و بڕیارە لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو دواتر سەردانی پارێزگاكانی دهۆك‌و سلێمانیش دەكات.