رووسیا و چین تەلیسکۆبێکی هاوبەش لەسەر مانگ دادەمەزرێنن

هەمەڕەنگ

13/09/2020‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میخائیل ساچکۆڤ جێگری بەڕێوەبەری پەیمانگای زانستی ئەستێرەناسی سەر بە ئەکادیمیای زانستەکانی رووسیا رایگەیاندووە کە پێیوایە زاناکانی رووسیا و چین دەتوانن تەلیسکۆبێکی هاوبەش لەسەر مانگ بنیادبنێن، راشیگەیاندووە کە دوای قسەکردنی لەگەڵ هاوکارە چینییەکانی نیازی هەیە بیر لەو لەو پرۆژەیە بکاتەوە .

ساچکۆڤ بە ئاژانسی "سپۆتنیک"ی رووسی رایگەیاندوە" بەگوێرەی پرۆژەکە دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە کە ئایا دەکرێت تەلیسکۆبی رووسی و چینی On-orbit Assembling Space Telescope لەسەر ڕووی مانگ بنیاد بنرێت، نەوەک لەسەر شێوەی گالیسکەیەکی خولگەیی کە لەئەنجامدا رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەماندرا ".

لەبەشێکی تری قسەکانیدا ساچکۆڤ ئاشکرای کردووە کە زاناکان بەو ئاڕاستەیە کار دەکەن، ئەگەر سەرکەوتوو بوون ئەوە دەکرێت لەدوای ساڵی ٢٠٣٠ دەست بە بنیادنانی تەلتسکۆبەکە لەسەر ڕووی مانگ بکرێت .

لەماوەی پێشووتردا زانا گەردوونناسەکانی رووسیا و چین تێگەیشتنێکی هاوبەشیان بۆ درووستکردنی یەکەم تەلیسکۆبی گەورەی ئاسمانی گەڵاڵە کردبوو کە قەبارەی ئاوێنەکەی ١٠ مەتر ببێت، تەلیسکۆبەکە وادیزاین کراوە کە بتوانێت لەماوەی ساڵێک دا هەموو گەردوون بپشکنێت، سەرباری ئەوە زاناکان پلانی ئەوەیان هەیە لەڕێگای تەلیسکۆبەکەوە وێنەی هەسارە دوورەکان و تەنە فیزیاییە فەلەکییەکان بگرن .

وەرگێران : ئاکۆ ئاڵی