نیسان جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلی Patrol ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

15/09/2020‌ 815 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای نیسان خۆی بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین ئۆتۆمبێلی Patrol ئامادە دەكات، كە بەیەكێك لە باشترین و بەناوبانگترین ئۆتۆمبێلی 4×4 ئەژمار دەكرێت

بەپێی هەواڵە دزەپێكراوەكان، ئۆتۆمبێلەكە هەمان قەبارەی ئۆتۆمبێلەكانی پێشووە، بەڵام چەند گۆڕانكارییەكلە دیزاین و شێوەی بەربەستی پێكدادانەكانی كراوە

كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە جلدی تایبەت دروست كراوە، ناوەوەی دوو شاشەی تێدایە، یەكێكیان بەرامبەر شۆفێرە و گۆڕانكارییەكان دەخاتەڕوو، یەكێكی تریان لە ناوەڕاستەوەیە، قەبارەی 8 ئینجە و بە لەمس كار دەكات.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە: بوونی كامێرا و هەستیاری مەودای نێوان بەربەست یان ئۆتۆمبێلێكیتر، تایبەتمەندی ڕۆیشتن بە هەورازو نشێوی هەیە و دژە خلیسكە

هەروەها تایبەتمەندی هەستیاری باران و تەمی هەیە، ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی بەنزینی 8 پستۆنە بە فراوانی 5.6 لیتر و كێشی 400 ئەسپ

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ