سودە تەندروستییەکانی خواردنی هەنجیر

تەندروستی

08/10/2020‌ 995 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی ئەڵمانی بۆ خۆراک ئاشكرایكردوه‌، هەنجیر سودی زۆرى تەندروستیی بۆ مرۆڤ هەیە، بەشێوەیەک بۆ تەندروستیی دڵ‌و ئێسک‌و دەمارەکان‌و بینین‌و ڕیخۆڵه‌و پێستیش بەسودە.

ناوەندە ئەڵمانییەکە ڕونیکردۆتەوە، هەنجیر سەرچاوەیەکی سەرەکیی کانزاو ڤیتامینەکانەو دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم‌و مەگنیسیۆم کە بۆ تەندروستی دڵ بەکەڵکن، کالیسیۆم کە بۆ تەندروستیی ئێسک بەسودە، ئاسن کە بۆ دروستکردنی خوێن بەسودە، ڤیتامین A کە بۆ تەندروستی چاوەکان‌و جوانی پێست باشەو ڤیتامین B کە بۆ تەندروستیی دەمارەکان سودی هەیە، ئەوە جگە لەڤیتامین B7 کە ناسراوە بەبایۆتین‌و سودی زۆری هەیە بۆ جوانی پێست‌و قژو نینۆکەکان.

جگە لەوە هەنجیر بەڕیشاڵی خۆراکیی دەوڵەمەندە کە کار لەسەر چالاککردنی پرۆسەی هەرس دەکات‌و بەرەنگاری قەبزی دەبێتەوە.

هەروەک چۆن هەنجیر بەوە جیادەکرێتەوە کە بڕی کالۆرییەکانی کەمە، هەربۆیە یارمەتی لەشڕێکی مرۆڤ دەدات.

وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی