لەشەنگال دژی رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

کوردستان

11/10/2020‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەشێک لە دانیشتووانی قەزای شنگال دژی ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە بەیاننامەیەکدا خۆپێشاندەران ڕایانگەیاند، ئەوان دژی هیچ هەوڵێک نین کە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال و چارەسەرکردنی کێشەی ئیداری ناوچەکە بێت ، بەڵام هەڕ ڕێککەوتنێک ڕەتدەکەنەوە کە بەبێ پرس و بۆچوونی خەڵکی شنگال و کەسوکاری قوربانیان بێت، بە تایبەتی سەپاندنی ئیدارەیەک بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا کە ئەوان تێیدا بەشدارنەبن.

خۆپیشاندەران، دوو داواکاری سەرەکییان هەبوو کە ئەوانیش دەبێت خەڵکی شنگال بەشداربێت لە هەر بڕیارێک کە لەسەر چارەنووسی قەزاکە بدرێت و دەبێت ئەو ئیدارەی کە هەڵدەبژێردرێت، لە خەڵکی شنگال و دانیشتووانی قەزاکە بێت، هەروەها دەبێت لیژنەیەک پێکبهێندرێت بۆ بەدواداچوون و گفتوکۆ لەبارەی هەر بڕیارێک کە لەسەر شنگالەوە بدرێت.
لەچەند رۆژی رابردوو هەرێمی كوردستان بەدغدا لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال لەرووی كارگێری و سەربازییەوە رێككەوتن كە لەنۆخاڵ پێكدێت بەپێی رێککەوتنەکە جگە لە پۆلیس و دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشیتمانی، هەموو پێکهاتە و هێزە چەکدارەکانی دیکە دەکرێنە دەرەوەی شنگال هەروەها قائیمقامێكی نوێ بۆ ئەو قەزایە دیاریدەكرێت.