بەرازیل بەسەركردایەتی نایمار سەركەوتنی بەسەرپیرۆدا تۆماركرد

وەرزش

14/10/2020‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەهاتن‌و چونی سێیەمی بژاردەكانی ئەمریكای باشور بۆ مۆندیالی ساڵی 2022، هەڵبژاردەی بەڕازیل سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر هەڵبژاردەی پیرۆدا تۆماركردو نایمار هاتریكی تۆماركرد.

ئەندریۆ كاریۆی هێرشبەری یانەی هیلالی سعودی، توانیی لەخولەكی شەش گۆلێك لەبەرازیل تۆماربكات، بەڵام لەخولەكی 28 نایمار بەلێدانی سزا گۆڵەكەی یەكسان كردەوە.

لەخولەكی 59 ڕیناتۆ تابیا بەلێدانێكی دور گۆڵێكی تری بۆ هەڵبژاردەی پیرۆ تۆماركرد، بەڵام پێنج خولەك دواتر ڕیچارلیسۆنی یاریزانی یانەی ئیڤرتۆن گۆڵی یەكسان بونی تۆماركردەوە.

لەخولەكی 83 نایمار گۆڵێكی تری بەلێدانی سزا تۆماركرد، پاشان هەمان یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لەخولەكی زیاد كراودا گۆڵێكی تری تۆماركرد.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ