شارپرێس:
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى باره‌گاكانیدایه له‌كه‌ركوك‌و به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى پارتیش له‌كه‌ركوك زانیارى زیاتر ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دواى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى شنگال هیوامان هه‌یه چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى دیكه‌ش بكرێت".
ماوه‌ى زیاتر له‌ساڵێكه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لەگفتوگۆدایە لەگەڵ حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى باره‌گاكانى له‌شارى كه‌ركوك كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه وه‌ربگرێته‌وه.
كاوێز مه‌لا په‌روێز به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌پارێزگاى كه‌ركوك به‌شارپرێسى وت:"هه‌وڵه‌كانى پارتى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى باره‌گاكانى‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ساڵێكه ده‌ستى پێكردوه‌و لیژنه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندراوه".
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى له‌كه‌ركوك جه‌ختیكرده‌وه، "پارتى سور ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ى باره‌گاكانى".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، له‌دواى ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر كێشه‌كانى شنگال، ڕێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى ناوچه‌كانى دیكه‌ى كێشه‌له‌سه‌ر به‌كه‌ركوك‌و هه‌موو شوێنه‌كانى دیكه‌ش، ئه‌وه‌شى وت:"پێمانوایه ئومێد هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه".
له‌دواى ڕوداوەکانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه تائێستا نزیكه‌ى 40 باره‌گاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌شارى كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌رى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و ڕاده‌ستى ئه‌و حزبه نه‌كراونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ى به‌رپرسانى پارتیش، ژماره‌یه‌ك له‌و باره‌گایانه‌ى له‌لایه‌ن سوپا‌و حه‌شدى شه‌عبیه‌وه داگیركراون موڵكى پارتین‌و په‌یوه‌ندییان به‌ده‌وڵه‌ته‌وه نییه.
ش.هـ