شارپرێس:
ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەى شنگال دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
بەپێی هەواڵێکى پێگەى فەرمی پارتی هەنگاوەکانی جێبەجیکردنی ڕیککەوتنی شنگال دەستیان پێ کردووە و بریارە کەسیک دیاری بکەن بۆ قایمقامی شنگال لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و بە ڕەزامەندیی ئیزدییەکان.
لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن لەبارەی شنگال کراوە، بابەتەکانیش بریتین لە ئیدارە و ئەمنیەت و خزمەتگوزاری.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن و ڕێککەوتنەکە بەزوویی دەکەوێتە واری جێبەجێکردن و ئێستا حکوومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان میکانزمێک دیاری دەکەن بۆ دانانی ئیدارەیەکی شەرعی و دواتر قۆناغەکانی دەست پێ دەکەن.
هەروەها ئەوەش خراوەتەروو کە بۆ جێبەجێکردن یەک بە یەکی خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کووبوونەوە بەردەوامە و ئێستاش لیژنەکان سەرقاڵی کارەکانیانن."
س.هـ