لە یەكەم یاری بە درێسی یۆڤانتۆس كییزا كارتی سوری وەرگرت

وەرزش

18/10/2020‌ 568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە یاری نێوان یۆڤانتۆس و كرۆتۆنی، كە بە ئەنجامی 1 – 1 یارییەكە یەكسان بوو، فیدریكۆ كییزا كە یەكەم یاری بوو بە درێسی یانەی یۆڤانتۆسەوە ئەنجامی بدات، كارتی سوری وەرگرت.

ئەموەرزە، كییزا لە یانەی فیرۆنتیانەوە بەگواستنەوە پەیوەندیکرد بە ڕیزەکانی یانەی یۆڤانتۆسەوە، پاش ئەوەی هێرشێكی توندی كردە سەر لۆكا چیجارینی نابژیوانەكە بە كارتی سور سزای دا

یانەی یۆڤانتۆس گۆڵی سەركەوتنی تۆمار كرد، بەڵام بەهۆی یاریدەدری ڤیدیۆییەوە (ڤار) ڤۆڵەكە هەڵوەشێندرایەوە، شایەنی باسە بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ڕۆناڵدۆ نەیتوانی بەشداری بكات
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ