شارپرێس
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 96 كه‌سی تر لە رۆژئاواى کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
د. جوان مسته‌فا هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ڕایگه‌یاند كه دوو كه‌س به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه کە كه‌سێك له‌كۆبانێ و كه‌سێكی تر له‌قامیشلۆ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌و 24 كاتژمێره‌دا 96 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون كه 46 له‌ڕه‌گه‌زی نێرن 50 له‌ڕه‌گه‌زی مێن، هاوکات 7 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و باش بوونه
١٨ حه‌سه‌كه
٢٩ قامیشلۆ
٢٠ دێرك
١١ گركێ له‌كێ
٦ درباسیه
٥ ته‌ل ته‌مر
2 تربه سبی
2 عامودا
2 الرقه
1 منبج
به‌تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشته 2948كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش 95كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 630 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
س.هـ