شارپرێس:
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى كاره‌با له‌هه‌رێمى كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له‌كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێمدا، مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانیان، خواست لەسەر كارەبا زیادیكردوەو ڕۆژانە ملیۆنێک‌و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرجدەكه‌ن.
له‌تویتێكدا، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى كه‌رتى كاره‌با له‌هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و له‌و ڕوه‌شه‌وه هه‌وڵیانداوه ڕێگاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا پێشبخىت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى به‌رهه‌مهێنان له‌و بواره‌دا كه‌مبكرێته‌وه.
بارزانی جه‌ختیكردۆته‌وه، خواست له‌سه‌ر كاره له‌هه‌رێمى كوردستان زیادیكردوه، "حكومەتى هه‌رێمیش ڕۆژانه ملیۆنێک‌و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرجدەكات، هه‌تا خواست زیاتربێت، تێچوه‌كه‌شى زیاتر ده‌بێت".