شارپرێس:
به‌هۆى پێشكه‌شكردنى ژمێره‌ى كۆتایی ساڵانه‌ى ساخته‌و خۆدزینه‌وه له‌باجدان به‌حكومه‌ت، وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌مڕۆ 22 كۆمپانیاى ناوخۆیی‌و بیانى ده‌داته دادگا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی باجه‌كانیش له‌وه‌زاره‌ته‌كه زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
كه‌مال ته‌یب وه‌رتێ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى باجه‌كان له‌وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، به‌شێكى زۆر له‌كۆمپانیاكان ژمێره‌ى كۆتایی ناڕون یان هه‌ڵه یان ساخته پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باجه‌كان ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌گوێره‌ى یاسا كارپێكراوه‌كان سزایان ده‌ده‌ین".
وتیشى:"ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا سوربون له‌سه‌ر ژمێرى كۆتایی ساخته به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، بۆیه ناچاربوین كه ئه‌و ژمێره كۆتاییانه ڕه‌وانه‌ى دادگاكان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكارى یاساییان له‌دژ بگیرێته‌به‌ر".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌درێن به‌دادگا ژماره‌یان چه‌نده، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى باجه‌كان له‌وه‌زاره‌تى دارایى ئاشكرایكرد، "كۆمپانیاكان جۆراوجۆرن‌و زۆربه‌ى هه‌ره زۆریشیان كۆمپانیاى ناوخۆیین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زیاتر له 22 كۆمپانیا ده‌درێنه دادگا، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره كه هه‌م ژمێره‌ى ساخته‌یان پێشكه‌شكردوه هه‌میش خۆیان له‌باجدان دزیوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى لاوازى سیستمى بانكیه‌وه، ناتوانین بگه‌ینه سه‌رچاوه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى داهاتى كۆمپانیاكان‌و باجده‌ره‌كان".
له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى دوشەممە 5-10-2020، پەرلەمانی کوردستاندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم هۆشداریی به‌هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كه باج ناده‌ن به‌حكومه‌تى هه‌رێم.