شارپرێس:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌یامێكدا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات پابه‌ندى یاسا‌و ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆبن‌و تیژڕه‌وى نه‌كه‌ن، وه‌ڵامى داواكاریی موچه‌خۆرانى دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌پێدانى موچه‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌رچیمان پێبكرێت بۆ دابه‌شكردنى موچه، به‌دڵنیاییه‌وه، كه‌مته‌رخه‌مى ناكه‌ین"، ده‌شڵێت:"ده‌بێت موچه‌خۆرانیش ئه‌وه بزانن هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان موچه‌خۆر نین‌و ئه‌وانیش حه‌قى پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌ت هه‌یه".
له‌میانى كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى رێگەی ستراتیژیی نێوان پارێزگای دهۆک‌و هەولێر (ڕوڤیا - گۆپال) مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتارێكى پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، "له‌م كابینه‌یه‌دا بڕیارمانداوه پشتیوانى هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كى ناته‌واوكراو بكه‌ین‌و ژێرخانى ئابورى زیاتر ببوژێنینه‌وه".
بارزانى ئاماژه‌ى به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ى پێمان بكرێت‌و له‌تواناى حكومه‌تدا هه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه كه‌مته‌رخه‌مى ناكه‌ین‌و موچه دابه‌شده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌داواكاریی موچه‌خۆرانیش كه ده‌ڵێن، حكومه‌ت پاره‌ى نییه بۆ دابه‌شكردنى موچه ئه‌و پڕۆژانه به‌چى ده‌كات، مه‌سرور بارزانى وتى:"پێمخۆشه وه‌ڵامى ئه‌و پرسه بده‌مه‌وه، ده‌بێت موچه‌خۆران ئه‌وه بزانن هه‌موو خه‌ڵكى هه‌رێم موچه‌خۆر نییه، هه‌ربۆیه ئه‌وانیش حه‌قیان له‌سه‌ر حكومه‌ت هه‌یه كه ده‌بێت پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌شبكه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "هه‌موو ئه‌م پڕۆژانه كۆمپانیاكان له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێى ده‌كه‌ن‌و دواتر به‌قه‌رزێكى زۆر كه چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت، حكومه‌ت پاره‌كه‌یان پێده‌داته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"كۆرۆناو تێكچونى بارى ئابورى جیهان، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌ئابورى هه‌رێمى كوردستانیش كردوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌م كابینه‌یه خه‌رجیه‌كانمان بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زاندو له‌هه‌وڵى زیادكردنى داهاتى ناوخۆداین".
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێگه‌یه كه هه‌ولێرو دهۆك پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، مه‌سروربارزانى داواى له‌هاوڵاتیان كرد، پابه‌نى یاسا‌و ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆبن‌و تیژڕه‌وى مه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ژیانیان پارێزراوبێت.