شارپرێس:
پارێزگارى سلێمانى ڕه‌تیده‌كاته‌وه سوتانى دارسنه‌وبه‌ره‌كانى سلێمانى ده‌ستى هیچ كه‌سێكى له‌پشته‌وه‌بێت، ئاشكراشیده‌كات، "چه‌ندینجۆرى گوڵ‌و ڕوه‌ك له‌چیاى گۆیژه هه‌یه كه ته‌نها له‌سلێمانى بونیان هه‌یه‌و سه‌رچاوه‌ى چه‌ندینجۆر چاره‌سه‌رى پزیشكین".
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌سوتانى دارسنه‌وبه‌ره‌كانى سلێمانى ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماده‌بون‌و له‌په‌یامێكیشدا د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ئاشكرایكرد، دواى لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتوه، ده‌ستى هیچ كه‌سێكى له‌پشته‌وه نییه.
وتیشى:"به‌هۆى دوو ئاگره‌وه له‌مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ سنه‌وبه‌ره‌كان سوتاون، یه‌كه‌میان به‌هۆى گڕگرتنى به‌نزیخانه‌یه‌ك‌و دوه‌میش به‌هۆى ئاگرێك له‌فه‌رمانده‌ییه‌وه بوه".
ئاشكراشیكرد، "له‌چیاى گۆیژه‌ى سلێمانى هه‌ندێك روه‌ك‌و گوڵ هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ى چاره‌سه‌رى چه‌ندین نه‌خۆشین‌و له‌كوردستانیش ته‌نها له‌سلێمانى هه‌یه، بۆ پاراستنى دارسنه‌وبه‌ره‌كان‌و ئه‌و گوڵ‌و ڕوه‌كانه‌ى دیكه‌ش، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ڕێكه‌وتوین بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هیچ دارێكمان نه‌سوتێت".