شارپرێس:
به‌بڕیاری دادوه‌ر، مه‌لا هه‌ڵۆ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سكاڵای په‌یمانگه‌ی هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەستگیرکرا.
عەبدولسەلام ماوەتی، پارێزەری مەلا هەڵۆ بە میدیاكانی وتووه، بەیانی ئەمڕۆ بە بڕیاری دادوەر و بە کەفالەتی 500 هەزار دینار، مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید ئازادکراوە.
پێشتر مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید، لەلایەن پۆلیسی سلێمانی و بە بڕیاری دادگا و گوێره‌ی ماددەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەركرا.
مەلا هەڵۆ لەسەر سکاڵای په‌یمانگه‌ی هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەستگیرکراوە، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی "ناوزڕاندن و قسه‌گوتن" به خوێندكار و مامۆستایانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه.