پێنج سودی خواردنەوەی ئاوی گەرم لەسەر سکی خاڵی

تەندروستی

22/10/2020‌ 1074 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خواردنەوەی ئاوی گەرم ژمارەیەک سودی تەندروستیی گرنگی هەیە، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی (دەیلی میدیکاڵ ئینفۆ) سودەکانی خواردنەوەی ئاوی سارد کاتێک زیاتر دەکات ئەگەربێت‌و لەسەر سکی خاڵی بخورێتەوە.

چارەسەری کۆئەندامی هەرس
خواردنەوەی ئاوی گەرم لەبەیانیانداو لەکاتی لەخەو هەستاندا یارمەتیدەردەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، وەک سکهەڵئاوسان‌و قەبزی.

سوتاندنی چەوری 
ئاوی گەرم یارمەتیدەرە لەسوتاندنی کالۆرییەکانی جەستە، بەشێوەیەک سیستەمە خۆراکییەکانی دابەزاندنی کێش ئاوی گەرمی وەک ئاوو لیمۆ بۆ سوتاندنی چەوری‌و دابەزاندنی کێش بەکاردەهێنن.

دەرکردنی ژەهرەکان 
خواردنەوەی ئاوی گەرم لەسەر سکی خاڵیی کار لەسەر پاککردنەوەی گەدەو جگەر لەژەهرەکان دەکات‌و وادەکات جەستە ژەهرەکانی ناوی بکاتە دەرەوە.

وزە بەخشە
خواردنەوەی ئاوی گەرم وادەکات خوێن بەشێوەیەکی باشتر بۆ خانەو شانەکانی جەستە بچێت، بەشێوەیەک یەکێکە لەو خواردنەوانەی دەچێتە ناو خواردنەوە وزەبەخشەکان، هەروەک چۆن پرۆسەی چونی خوێن بۆ بەشەکانی جەستە باشتر دەکات.

بۆ توشبووانی شەکرە بەسودە
توشبوانی نەخۆشیی شەکرە ئەگەربێت‌و لەبەیانیان‌و لەدوای لەخەو هەستان ئاوی گەرم بخۆنەوە، ئەوە کار لەسەر کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی شەکری ناو خوێن دەکات.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی