شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ھەرسێ مانگ جارێک کوبوونەوەیەک ساز دەکرێت بۆ ھەڵسەنگاندنی رێوشوێنەکانی یاداشتننامەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا.
مسته‌فا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى لەدواى ئەنجامدانى گەشتێک بۆ سێ وڵاتى ئەوروپا گەڕایەوە و جه‌ختى كرده‌وه، ھەر سێ مانگ جارێک کوبوونەوەیەک سازدەکرێت بۆ ھەڵسەنگاندنی رێوشوێنەکانی یاداشتننامەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا.
مستەفا کازمى ئاماژەى بە واژۆکردنى چەند ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک کرد لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە سەردانى کردبوون، داواشى لە وەزارەتى دەرەوە كرد بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانە بکات کە شانده‌كه‌ى عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتانەى سەردانى کردوون واژۆى کردووە.
وتیشى: له‌سه‌ردانه‌كه‌ىدا بۆ ئه‌وروپا باس له په‌ڕه‌ى سپى چاكسازى كراوه و وڵاتانى ئه‌وروپیش پاڵپشتى خۆیان بۆ ئه‌و په‌ڕه‌یه راگه‌یاندووه بۆ به‌ره‌وپێشچونى كارى دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.