شارپرێس:
ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى كۆچبه‌ران له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا كه‌سوكارى ئه‌و كۆچبه‌رانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریاوانى میسره‌وه لەدەریاى ناوەڕاست ڕزگاركراون به‌په‌له به‌ڵگه‌نامه‌ى ڕه‌سمى بگه‌یه‌ننه ده‌ست ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى به‌هانایانه‌وه بچن.
دوێنێ هه‌ینى هێزى دەریایى میسر ئاشكرایكرد، هێزەکانیان یه‌ختێكى گواستنەوەى کۆچبەرانیان لەدەریاى ناوەڕاست ڕزگارکردوە کە ئاڵاى تورکیاى پێوه‌بوه‌و چەندین هاوڵاتى کورد‌و عێراقی تێدایه.
له‌وباره‌یه‌وه دەزگای لوتکە له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا بۆ كه‌سوكارى ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه ڕایگه‌یاندوه، ده‌یانه‌وێت به‌هاناى كۆچبه‌ره كورده‌كانه‌وه بچن، چونكه ئێستا له‌میسر ده‌ستبه‌سه‌رن، بۆیه داوا لەکەسوکاریان كراوه بەڵگەنامەی پێویست بگەیەننە دەست ڕێكخراوه‌كه.
دەزگای لوتکە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و پێویستیانه‌ى داوایانكردوه بریتین لەکۆپی پاسپۆرتی عێراق، کۆپی کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی‌و ڕه‌گه‌زنامه لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنی کەسوکارو شوێنی نیشتەجێبونی کۆچبەرەکە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان یان عێراق.
ئه‌و ده‌زگایه ژمارە تەلەفۆنى (07709671551(ى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان‌و كه‌سوكارى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ئێستا له‌میسر ده‌ستبه‌سه‌رن په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن.
له‌میسر ده‌ستبه‌سه‌رن