شارپرێس:
ده‌سته‌ى ته‌ندروستى له‌ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باكوری سوریا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردوى بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتوه، 238 توشبوى نوێ تۆماركراوه‌و پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
د.جوان مسته‌فا هاوسه‌رۆكى ده‌سته‌ى ته‌ندروستى له‌ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باكورو خۆرهه‌ڵاتى سوریا ڕایگه‌یاند، پێنج كه‌س له‌حه‌سه‌كه‌و مه‌نبه‌ج‌و دێرك به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
238 حاله‌تى نوێش تۆماركراون كه 135 نێرن‌و 103مێن.
18 كه‌س له‌حه‌سه‌كه
21 كه‌س له‌قامیشلۆ
31 كه‌س له‌دێرك
10 كه‌س له‌گركێله‌كێ
1 كه‌س له‌ڕمێلان
3 كه‌س له‌عامودا
4 كه‌س له‌درباسیه
44 كه‌س له‌كۆبانێ
44 كه‌س له‌ڕه‌ققه
27 كه‌س له‌مه‌نبه‌ج
26 كه‌س له‌ته‌بقه
9 كه‌س له‌دێره‌زور
دكتۆر جوان ئه‌وه‌ش ڕونده‌كاته‌وه، حه‌وت كه‌س كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه‌و كۆى گشتى توشبوانیش گه‌یشته 3625 كه‌س‌و 109 گیانله‌ده‌ستدان‌و 665 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه.