شارپرێس:
دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان زانیارى له‌باره‌ى ناوى 40 كه‌س ئاشكراده‌كه‌ن كه لەساختەکاری وەسڵی گومرگی فافۆندا ھاتوە، ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و ٨٦ بارھەڵگره‌ى له‌په‌روێزخان دەستبەسەرکراون هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئازادبكرێن، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، "ئێستا ھەوڵێک ھەیە ئەو بارانەی کێبڵ‌و فەرش‌و ئۆتۆمبێلن ئازادبکرێن‌و نەدرێنە دادگا".
هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران دابان محەمەد‌و عەلی حەمە ساڵح ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایانكردوه، "پێویستە ھەموو ئەو ٤٠ کەسەی ناویان لەساختەکاری وەسڵی گومرگی فافۆندا ھاتوە دەستگیربکرێن‌و بدرێن بەدادگا".
ده‌شڵێن:"تائێستا ٤٠ کەس لەساختەکاری وەسڵی فافۆندا ناویان ھاتوە، وەسڵی گومرگیان ساختەکردوەو بەبێ گومرگ فافۆنیان بردۆتە دەرەوە کە گومرگی فافۆن بۆ ھەر تەنێک ٢٥٠ دۆلارە".
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، "ژمارەیەکی کەمیان فەرمانی دادگایان بۆ دەرچوەو بەشێکی فەرمانەکەش جێبەجێنەکراوە، ھەرکەسێک لەم دۆسیەدا ناوی ھاتبێت لەھەر پۆست‌و بەرپرسیاریەکدابێت، پێویستە دادگا سەروەربێت‌و لەدادگایەکی دادپەروەرانەدا دادگایی بکرێت".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، "نابێت ھیچ بەرپرسێکی حزبی‌و ئەمنی بەھەڕەشەکردن‌و چاوسورکردنەوە لەدادوەران یان کەسی دیکە، کار بۆ داخستنی ئەم دۆسیەیه‌و دەربازکردنی تۆمەتباران بکات، ئێمە چاودێری وردی ئەم دۆسیە دەکەین".
ئاماژه به‌و بارانه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌مه‌رزى په‌روێزخان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و ده‌ڵێن:"ھاوتا لەگەڵ ئەمانەدا، ھەموو ئەوانەش لەپشت قاچاخیەکانی مەرزی پەروێزخانن پێویستە بدرێنە دادگا، ٨٦ بارھەڵگر دەستبەسەرکراوە، ئێستا ھەوڵێک ھەیە ئەو بارانەی کێبڵ‌و فەرش‌و ئۆتۆمبێلن ئازادبکرێن‌و نەدرێنە دادگا".