شارپرێس:
شاعیری نێوداری کوردستان و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان جەلال مەلەکشا لە سنە کۆچی دواییکرد.
جه‌لالی مه‌له‌كشا شاعیر و نووسه‌ری ناوداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و میراتێكی گه‌وره‌ی بۆ كتێبخانه‌ی كوردی له‌دوای خۆی جێهێشت.
جه‌لالی مه‌له‌كشا لە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لەدایکبووە. هەر لەوێ خوێندوویەتی و لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نووسیووە.
مەلەکشا لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بەبێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، بووەتە ئەندامی "کانوونی نووسەرانی ئێران". لەو کاتەدا زۆرێک لە شاعیر و نووسەرانی گەورەی ئێرانی ئەندامی کانوون بوون، وەک ئەخەوانی سالس، ئەحمەدی شاملوو، جەلالی ئالی ئەحمەد، مەحموود ئیعتمادزادە و هۆشەنگ گوڵشیری.
م و سته‌مكاری بێت، بۆیه تووشی دەرده‌سەری و ئازاری زیندانیی زۆر بووە.
سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كه‌ی نووسینی شیعر، په‌خشان و چیرۆکی فارسی ده‌ستی پێكرد، لەبەر هێز و به‌هره‌كه‌ی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بێت، بووه ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران).
دوای ساڵی 1979 قه‌ڵه‌می نووسینه‌كه‌ی دەگێڕێتەوە بۆ ناو زمانی کوردی و لە کوردیش‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. بۆ ماوەی 14 ساڵ وەکوو نووسەر و رۆژنامەنووس دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و گرنگی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.
شیعرەکانی جەلال تا ئێستا بۆ سه‌ر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی لیبیایی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.
ماوەیەک لە شاری هەولێر لە گۆڤاری پرشنگ سەرقاڵی کاری رۆژنامەڤانی بووە، لە شاری سنەش لەگەڵ چەند هەفتەنامە و گۆڤارێک‌دا کاری کردووە.