شارپرێس:
پێچه‌وانه‌ى ڕێكه‌وتنى شنگالى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌رپرسى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا سه‌ردانى شه‌ڕڤانانى یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شه‌نگال (یه‌به‌شه)ى كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه ڕوبه‌ڕوى هه‌ر مه‌ترسیه‌ك ده‌بنه‌وه كه ڕوو له‌شنگال بكات.
ڕۆژى 9ى ئۆكتۆبه‌ر مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و وه‌فدێكى حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕێکكەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالیان واژۆکرد، گرنگرتین بڕگەكانی ئەو رێکكەوتنە وه‌ك ئاشكرابوو بریتە لەدورخستنەوەی قائیمقامی سەپێدراوی شنگال‌و دانانی کەسێکی بێلان له‌شوێنەکەی، ھاوکات دورخستنەوەی ھەموو ئەو ھێزە چەکدارانەی کە لەدەرەوەی یاسان‌و ببونە ھۆی تێکدانی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە.

حه‌شدى شه‌عبى‌و شه‌ڕڤانانى یه‌به‌شه له‌شنگال
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى فورات نیوز، وه‌فدێكى سه‌ربازیی حه‌شدى شه‌عبى له‌سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌واو سه‌ید موختار موسه‌وى په‌رله‌مانتارى عێراق سه‌ردانى شنگالى كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شنگال (یه‌به‌شه)و كۆبۆوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوه ((وه‌فده‌كه پێكهاتبوو لەلیوا حوسێن بەرپرسی هێزەکانی گشتی حەشدی شەعبی لەنەینەواو ژمارەیەک ئەفسەری پلەبەرزی حەشدی‌و لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، نوێنەرانی یەبەشەو کەسایەتیەکانی کۆمەڵگای ئێزدیەوە پێشوازی لێ‌کرا))وه.
وه‌كو ئاماژه‌ى پێكراوه هه‌رچه‌ند کۆبونەوەکە داخراو بوه، بەڵام بەگوێره‌ى زانیاریەکان بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکە ڕێککەوتنی بەغداو هەولێر لەسەر شەنگال بوو.
وه‌فده‌كه به‌ئیداره‌ى خۆسه‌رو شه‌ڕڤانانى یه‌به‌شه‌یان ڕاگه‌یاندوه، دەیانەوێت بەم سەردانە ڕێککەوتن‌و هاوکاری لەنێوانیاندا دروستبێت‌و وتویانه، "هەر هێرشێک لەلایەن هەرلایەکەوە لەدژی شەنگال ئەنجامبدرێت، لەگەڵ هێزەکانی یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شنگال (یەبەشە)و یه‌كینه‌كانى ژنانى شنگال (یەژەشە) لەبەرانبەریان دەوەستنەوە".