شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی "بارا"ـیان له رۆژئاوای كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر له سنووری قه‌زای شنگال بۆردومانكرد.
بەگوێرەی زانیاریه‌كانی شارپرێس، کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی گوندی بارێ-یان کرد لەشارۆچکەی خانەسۆر لەشەنگال.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شه‌نگال رایانگه‌یاند، له‌و هێرشانه‌دا ئۆتۆمبیلێكی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یەبەشە) كراونه‌ته ئامانج كه ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینی تیایدا بووه.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، یه‌كێك له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه به برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سنوونێ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مووسڵ كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه بزانرێت.