ئەركی یۆرهاین كلۆب قورستر بوو

وەرزش

16/11/2020‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ڕكابەرێتی خولی نەتەوە ئەوروپییەكان و یاری نێوان ئینگلتەرا و بەلجبكا ، جۆردان هێندرسۆنی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و كاپنی یانەی لیڤەرپول، توشی پێكان بوو.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە: "هێندروسۆن بەهۆی پێكان لە ماسولكەكانییەوە یارییەكەی بەجێهێشت، بەڵام ڕون نییە بۆ ماوەی چەنێك لە یاری كردن دور دەكەوێتەوە"

پێكانەكەی ئەندێرسۆن لە كاتێكدا دێت، كە چەند یاریزانێكی تری یانەی لیڤەرپول وەكو: ڤان دایك و جۆ گۆمێز و فبینیۆ و ترێنت ئەلیكسەندەر ئارنۆڵد توشی پێكان بوونە

هەورەها پێشوتر ڕاگەیەندرا: محەمەد سەڵاحی هێرشبەر، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و هەروەها ئەندی رۆبرستۆنی هێرشبەری چەپ لە ماسولكەكانیدا گرفت دروست بووە

پێكانەكەی هێندرسۆن، ئەركی یۆرهاین كلۆبی ڕاهێنەر قورس كرد بۆ ئەوەی چارەسەرێك بدۆزێتەوە تاكو بتوانێت بەسەر كێشەكاندا زاڵ بێت.. چونكە ڕۆژی یەكشەمم یانەی لیڤەرپول ڕووبەڕووی یانەی لیستەر سیتی دەبێتەوە

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ