شارپرێس:
کۆمپانیای (مۆدێرنا)ی ئهمریكی سەرکەوتنی ڤاکسینەکەی خۆى ڕاگەیاندوە، بەشێوەیەک دوای شیکردنەوەی کاتیو سەرەتایی قۆناغی سییەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان، دەرکەوت کاریگەرییەکەی دەگاتە ڕێژەی لە 94.5%.
بهگوێرهى بەیاننامەکى ئهو كۆمپانیایه، ئەنجامە بەراییەکان پشتیان بە٩٥ حاڵەتی هەمەچەشنو جیاوازی بنەچە (لاتینی، ئهمریكی، ئەفریقیو ئاسیایی) بەستوە، جگەلەوەی هیچ مەترسییەک لەبارەی سەلامەتییەکەی هەستپێنەکراوە.
کۆمپانیا ئهمریكییەکە ئاماژەی بەوەکردوە، نیازی هەیە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتودا داوای وەرگرتنی مۆڵەتی (بەکارهێنانی فریاگوزاری) بکات.
لای خۆیەوە ستیڤان بانسێل سەرۆکی جێبەجێکردنی کۆمپانیای مۆدێرنا باسی لەوەکردوە، "لەقۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا تاقیکردنەوە لەسەر ٣٠ هەزار کەس کراوەو دەرکەوتوە کە دەتوانێت ڕێگری لەتوشبون بەنەخۆشییەکە بکات، تەنانەت ئەوانەی حاڵەتەکەیان زۆریش توندیشە".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی