شارپرێس:
دارا محەمەد ئەمین وەزیری پێشوتری ژینگەی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه، راسته چه‌ند مانگێك خه‌ڵك بێمووچه ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكات كه ئه‌م قۆناغه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه، ئه‌وكات مووچه‌ی خه‌ڵك به‌ته‌واوی ده‌گات.
دارا محەمەد ئەمین وەزیری پێشوتری ژینگەی حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆیەکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ شارپرێس سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ده‌دوێت و ده‌ڵێت: "به‌شێك له كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ساسییه و به‌شێكیشی یاساییه، به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت به هاوبه‌شی پڕۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له‌و شتانه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غداد، به‌غداد ئاگاداری هیچ یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێم نیه، ناشزانێت چۆن كراوه و ئاگای له فرۆشتن و داهاته‌كانیشی نیه ئه‌مه كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروستكردووه، كه ئه‌مه به‌راستی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه و پێشێلكردنی ده‌ستووریشه، به‌ڵام دواجار به‌غداد له‌وه بێده‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بتوانێت ئیداره‌ی خۆی بدات له‌رووی دارایییه‌وه وه‌كو چۆن له‌رووی ئیدارییه‌وه خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات".
باسی له‌وه‌شكرد: هه‌رێم به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه و داوای پاره ده‌كات له به‌غداد، به‌غداد چه‌ند ساڵێك پاره‌ی نارد دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت دواجار پاره‌كانی راگرت و دواتر به‌پێی رێككه‌وتن ناوبه‌ناو هه‌ر ناردوویه‌تی، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه هه‌رێم نه‌یتوانیوه پابه‌ندبێت.
دارا محەمەد ئەمین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به‌غداد له‌وه‌دا تاوانباره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ی نه‌كرد و هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستانی تووشی ئه‌م قه‌یرانه كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ی بكردایه و بیوتایه مادام ئێوه سه‌ربه‌خۆ نه‌وت ده‌فرۆشن به‌بێ ئاگاداری ئێمه، ئێمه پاره نانێرین ئێستا ئه‌و كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر ببوو، به‌ڵام سه‌ره‌تا به‌غداد كه‌مته‌رخه‌می كرد له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌كانی به‌غداد و رێگه‌یدا هه‌رێم گه‌نده‌ڵی بكات، به‌ڵام دواجار هه‌رێم تاوانباره و ده‌یان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غداد كردووه و بڕیاربووه 100 هه‌زار به‌رمیل و دواتر 250 هه‌زار به‌رمیل و 400 هه‌زار بنێرێت، به‌ڵام به‌رمیلێك نه‌وتی نه‌ناردووه".
ده‌شڵێت: "بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه، راسته چه‌ند مانگێك خه‌ڵك بێمووچه ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم یان رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكات كه ئه‌م قۆناغه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه، له‌مساڵدا پێنج مووچه‌یان نه‌دا با دوو مانگی تری له‌سه‌ربێت ئه‌نجامی ئه‌مه ده‌بێت هه‌رێم رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكات و داهاته‌كانیش راده‌ستبكات و كه راده‌ستكرا ئه‌وكات مووچه‌ی خه‌ڵك به‌ته‌واوی ده‌گات".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كان، دارا محەمەد ئەمین وتی: ئه‌گه‌ر راده‌ستی نه‌كات ئه‌وكات حكومه‌تی هه‌رێم یان ده‌بێت شه‌فافییه‌ت دروستبكات یان ئیعلانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بكات، په‌یوه‌ندی چی به به‌غداوه ده‌مێنێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌گه‌ر كردی كه بۆی ناكرێت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی په‌لاماری ئێران و توركیا ببێت و دواجاریش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌مان له‌ده‌ستده‌چێت، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستده‌چێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی نیه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستده‌چێت ئه‌م به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه‌ن كه له‌ناوده‌چن، چونكه هاوڵاتی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه.