پێڵاوه‌كه‌ى دوا شاژنى فه‌ره‌نسا به‌زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت

هەمەڕەنگ

17/11/2020‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وابڕیارە لەکۆشکی ڤێرسای لەفەرەنسا لەزیادکردنێکی ئاشکرادا پێڵاوی ماری ئەنتوانێت دواین شاژنی فەڕەنسا بفرۆشرێت کە لەئاوریشم‌و پێستی بزن دروستکراوەو نرخەکەشی لە ١٠ هەزار یۆرۆ 11 هه‌زارو 800 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

کۆشکی ڤێرسای کە پرۆسەی فرۆشتنەکەی لێ بەڕێوەدەچێت ئەو جێگه‌یەیە کە لەشۆڕشی فەرەنسیدا خەڵکی توڕە گەمارۆی شاژن‌و پاشا لویسی شازدەی فەرەنسایانداو لەساڵی ١٧٩٣ لەڕێگای مەقسەڵە سەریانپەڕاندن.

ژان پیەر ئۆزینا لەو مەزادخانەیەی پرۆسەی فرۆشتنەکەی لێ بەڕێوەدەچێت دەڵێت:"گومان وایە شاژنە ماری ئەنتوانێت بەشێوەیەکی بەردەوام لەکۆشکدا ئەو پێڵاوەی لەپێکردبێت کە لەپاژنەکەی ناوەکەی خۆی لەسەر هەڵکۆڵراوە".

ئۆزینا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو زیادکردنە لەکاتێکدایە کە فەرەنسییەکان گومانی ڕاستەقینەیان لەسەر بەهاکانیان بۆ دروستبوەو زۆرینەشیان بەمێژوی فەرەنساوە پەیوەستن.

هێشتا کەسایەتی شاژنە ماری ئەنتوانێت کە ڕەچەڵەکی نەمساییە جێگای گرنگیپێدانی خەڵکێکی زۆرە، بەشێوەیەک لەتشرینی یەکەمی 2019دا، پێشانگایەک لەپاریس بەزیاتر لە 200 کار کە بریتیبون لەتابلۆی ژاپۆنی، فیلم، کارتۆن‌و بوکەڵە، دوبارە قۆناغەکانی گەشەکردنی ماری ئەنتوانێتی بەرجەستەکردەوە.

درێژیی ئەو پێڵاوە سپییە ٢٢،٥ سانتیمەترەو سێبەشی لەئاوریشم دروستکراوە، بەشی پشتەوەشی لەچەرمی بزن دروستکراوە، لەگەڵ بنێکی چەرم‌و چوار شریتی بەیەکداچوو لەلاکانیدا.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی 

بەپەلە