شارپرێس:
میتى ده‌چێته شنگال فه‌رمانده‌یه‌كى په‌كه‌كه ده‌كاته شه‌هید ده‌كات، میدیاى فه‌رمى توركیاش ورده‌كاریی ئه‌و له‌شكركێشیه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى توركیا (ئه‌نادۆڵ)، تیمێكى ڕاهێنراوى دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) چونه‌ته قه‌زاى شنگال‌و به‌وردى چاودێرى جموجوڵى (عیرفان ئاکجان) یه‌كێك له‌فه‌رمانده باڵاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)ى كردوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئه‌وه‌ش باسكراوه، گوایه ئاكجان به‌رپرسى گومرگى په‌كه‌كه بوه له‌شنگال‌و ماوه‌یه‌كى زۆره له‌لایه‌ن میته‌وه خراوه‌ته ژێر چاودێریه‌وه، دواتر لەڕۆژى هەشتی تشرینی دوەمدا، ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر شوێنى مانه‌وه‌ى عیرفان ئاکجان ئەنجامدراو شه‌هیدكراوه، به‌ڵام ڕون نه‌كراوه‌ته‌وه ئاخۆ له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بوه یان په‌لامارى زه‌مینى.