لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەكانی 2020

هەمەڕەنگ

18/11/2020‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Canalysی تایبەت بەئاماری فرۆشی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەكانی بۆ چارەگی كۆتایی ساڵی 2020 خستەڕوو.

كۆمپانیای سامسۆنگ بەپلەی یەكەم دێت كە فرۆشییەكانی بەڕێژەی %2 بەرزبۆتەوەو توانیویەتی لەچارەگی كۆتایی ئەمساڵدا بڕی 80.2ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت.

بەپلەی دوەم، كۆمپانیای هواوی دێت كە توانیویەتی 51.7 ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت، كۆمپانیای شاومی بەفرۆشتنی 47.1 ملیۆن مۆبایل بەپلەی سێیەم دێت.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەكردوە، بەرهەمی مۆبایلەكانی ئەپڵ تەنها 43.2 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە بۆیەبە پلەی چوارەم دێت، بەپلەی پێنجەم كۆمپانیای ڤیڤۆ دێت كە 31.8 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتوە.

شارەزایان دەڵێن:"هۆكاری گەڕانەوەی كۆمپانیای ئەپڵ بۆ پلەی چوارەم لەفرۆشیدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ڕاگەیاندنی ئایفۆنەكانی ئەمساڵ دواكەوتن‌و دەبوو زووتر لەبازاڕەكاندا بڵاوبكرانایەتەوە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ