بەساڵاچویەکی بەریتانی 874 میل بەپاسکیل دەبڕێت

هەمەڕەنگ

21/11/2020‌ 222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)، بەساڵاچویەکی بەریتانی بەناوی لۆراسن پڕۆڤی توانی ٨٧٤ میل لەسەرتاسەری بەریتانیا بەپاسکیل ببڕێت‌و بەوەش ڕیکۆردێکی نوێ تۆماربکات.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەو ژمارە نوێیەی بەساڵاچوە کە تۆماریکردوە بریتییە لەوەی یەکەم کەسە لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا بتوانێت ٨٧٤ میل بەپاسکیل ببڕێت، بەشێوەیەک لەناوچەی لاندز ئیند لەڕۆژئاوای ئینگلتەراوە گەیشتۆتە گوندی جۆن ئۆگۆتز لەئەوپەڕی باکوری سکۆتلەندا.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆڤی لەساڵی ٢٠١٩شدا هەوڵیداوە ئەو ڕیکۆردە نوێیە تۆماربکات، بەڵام دواتر زانیویەتی ئەو ئەوەندە تەمەنەی نییە کە ببێتە خاوەنی ئەو دەستکەوتە.

هەربۆیە لەمانگی ئابی ئەمساڵدا دەستی بەتەحەداکەی کردەوەو سەرکەوتووبوو لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا ئەو ڕێگه‌ دورە بەپاسکیل ببڕێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی