ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق: بەمزوانە کێشەی موچەى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چارەسەردەبێت

کوردستان

21/11/2020‌ 2752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى په‌یامێكى دڵنیایی ئاراسته‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دڵنیایی دەدەینە هەرێمی کوردستان بەمزوانە کێشەی موچە چارەسەردەبێت"، ده‌شڵێت:"هەردوو حکومەتی هەرێم‌و عێراق کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان".

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به‌میدیاى پارتى وتوه‌:"حکومەته‌كانى هەرێم‌و عێراق کاردەکەن بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانیان".

وتوشیه‌تى:"بەدڵنیاییەوە ئێمە زۆر سورین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو هەولێر، کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەو ناکۆکییەکان".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى وتوه‌:"حکومەت دەیەوێت کێشەی موچە چارەسەربکات، بەدڵنیاییەوە فەرمانبەرانی کوردستان برای خۆشەویستی ئێمەن، هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ فەرمانبەرانی بەغداو پارێزگاکانی دیکە ، هەموان دڵنیادەکەینەوە پشتیوان بەخوا بەمنزیکانە ئەوەش چارەسەردەبێت".