ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو: به‌ره‌نگاری هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌ك ده‌بمه‌وه‌ بخرێته‌سه‌ر زمانی كوردی

کوردستان

22/11/2020‌ 1168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كچۆن خۆیان به‌ خاوه‌نی زمانی تورکی ده‌زانن، به‌وشێوه‌یه‌ش خۆیان بە خاوەنی زمانی کوردی دەزانن.
 
ئەحمەد داودئۆغڵو، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگاکانی سێرت، بەدلیس و موشی لە باکووری کوردستان ڕایگه‌یاند، هاوشێوەی زمانی تورکی، ئه‌وان خۆیان بە خاوەنی زمانی کوردییش دەزانن. 
 
سەرۆکی پارتی ئایندە وتیشی، "زمانی كوردی ئازیز كه‌ زمانی منداڵانی کەنار رووباری دیجلیه‌یه‌ تا کۆتایی خاوەنداریێتی دەکەین".

به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا، ئه‌وان به‌ره‌نگاری هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ كه‌ بخرێته‌سه‌ر زمانی كوردی.
 
داودئۆغڵو رەشنووسی گوڕینی سیستمی بەڕێوەبردنی توركیای لە سەرۆکایەتییەوە بۆ سیستەمێکی پەرلەمانی بەهێز ئامادەکردووە، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی توركیا بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستی به‌گفتوگۆ كردووه‌.