شارپرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ێشتا ڤایرۆسی كۆڤید – 19 مه‌ترسییه و پێویسته به چاوكراوه‌یی بمێنینه‌وه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "هێشتا ڤایرۆسی كۆڤید – 19 مه‌ترسییه و پێویسته به چاوكراوه‌یی بمێنینه‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی له‌به‌ركردنی ده‌مامك و رێنمایی و رێكاره فه‌رمییه‌كان بین".
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكردووه: به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین به‌رده‌وام بین له دانانی سنوورێك بۆ ژماره‌ی تووشبووانی نوێ.