عه‌لى باپیر هۆشداریی به‌حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌دات

کوردستان

30/11/2020‌ 3519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عه‌لى باپیر په‌یامێكى هۆشداریی ئاراسته‌ى حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەم بارودۆخە گەیشتۆتە کەناری هەرەس‌و ناگونجێ چیدیکە ئەو هەموو ستەم‌و گه‌نده‌ڵیی‌و پۆخه‌ڵیی‌و کەمینە بەملیارلێرکردن‌و، خەڵک‌و جەماوەر بەهەژارکردنه‌ بەردەوامبێ".

له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ئاسمانى حزبه‌كه‌یدا، عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و هۆشداریی به‌حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمدا.

عه‌لى باپیر بۆ كه‌ناڵى حزبه‌كه‌ى وتى:"ئاگادارم بەردەوام لەقەیرانی داراییدان‌و فشاری زۆری جۆراوجۆرتان لەسەرە، هەڵبەتە لەئاوا بارودۆخێکی سیاسیی‌و ئابوریی‌و ئیداریی پڕ له‌ستەم‌و گەندەڵییدا كه‌ هەرێم‌و عێراقیشی تێدان، ئەو دۆخە پڕ مەینەتییەی ئێوەو براو خوشکانی دیکەشتان لەئۆرگانەکانی دیکەی کۆمەڵ شتێکی چاوەڕوانکراوە".

هه‌روه‌ك له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا عه‌لى باپیر ده‌ڵێت:"دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەم بارودۆخە گەیشتۆتە کەناری هەرەس‌و ناگونجێ چیدیکە ئەو هەموو ستەم‌و گه‌نده‌ڵیی‌و پۆخه‌ڵیی‌و کەمینە بەملیارلێرکردن‌و، خەڵک‌و جەماوەر بەهەژارکردنه‌ بەردەوامبێ".