شارپرێس:
خۆبێبەریكردنی بزوتنهوهى گۆڕان لەڕەخنەو لێدوانی پەرلەمانتارهكانى، كاردانەوەی توندی پەرلەمانتارانو سەركردەكانی ئەو بزوتنەوەیەی لێكهوتهوهو دەڵێن:"ئەگەر بەرپرسانی حزبییو حکومییو پەرلەمانتاران گوزارشت لەڕای گۆڕان نەکەن، ئەی کێن ئەوانەی گوزاشت دەکەن لەڕای گۆڕان"، ڕاشیدهگهیهنن، "لەهیچ دەستورو یاساو پەیڕەوێکدا نەهاتوە کە پەرلەمانتار ببێتە پاسەوانی تیمەکەی لەحکومەتو هەڵەکانیان داپۆشن"، شارپرێس زانیاریهكى ورد لهبارهى ههوڵهكانى پارتى لهگهڵ گۆڕان لهماوهى چوار ڕۆژى ڕابردودا ئاشكرادهكات بۆ دهربڕینێكى هاوشێوهى بهیاننامهكهى ئهمشهویان.
دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمشەو لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ههڵوێستی فهرمی لەلایەن بزوتنهوهی گۆڕانەوە بڵاودهكرێتهوهو ههر لێدوانو دهربڕینێكی دیكهی سیاسیی كه لەلایهن بهرپرسانی حزبیو حكومیو پهرلهمانتارانهوه بۆ میدیاكان دهدرێت، گوزارشت لهڕای فهرمی بزوتنهوهكه ناكات، ناڕەزایەتی زۆرو توندیشى بهدواى خۆیدا هێنا كار گهیشتۆته ئهوهى دۆخی بزوتنەوەكە بەتەواوی شلۆق بێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس، ئەوبەیاننامەیە دوای ئەوە بڵاكرایەوە كە ماوەی چوار ڕۆژە پارتی لەڕێگەی مستەفای سەید قادرەوە گوشار لەبزوتنەوەكە دەكات كە هەڵوێستی هەبێت لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی ڕەخنە دەگرنو بەیاننامە دەردەكەن تاوهكو گۆڕان بڵێت: تەعبیر ناکات لەهەموو گۆڕان، بەڵام ڕێگریكراوە لەدەركردنی ئهو بهیاننامهیه.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس، ئەمەش بوەتە جۆرێك لەدروستبونی پشێوی لەنێو خانەی ڕاپەڕاندن، بەڵام دوای ئەوەی ئەمڕۆ پارتی گوشارێكی زیاتر دەكات، بەیاننامەكە بەبێ كۆدەنگی خانەی ڕاپەڕاندن دەردەكرێتو بۆ میدیاش ئاشكرادهكرێت.
لەكاردانەوەی بەیاننامەكەى گۆڕان، دوو ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن ستایشی هەڵوێستی پەرلەمانتارەکانیان دەکەن، بەپێچەوانەی بۆچونی بزوتنەکەوە کە ڕایگەیاندبوو، هەڵوێستی ئەوان گوزارشت لەبۆچونی بزوتنەوەکە ناکات.
دەباز محەمەد ئهندامهى خانهى ڕاپهڕاندن دەڵێت:"ئەمڕۆ پەرلەمانتاران بەشێکی گرنگی ئەرکی خۆیان بەجێھێناو داکۆکی لەخەڵک، لەمافی خەڵک، ئەرکی یەکەمەو ڕەوشی خەڵک زۆرخراپە، بەم سیاسەتەی ئێستای حکومەت، ئاسۆی چارەسەر نابینین".
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەگەر حکومەت سیاسەتێکی ئابوری شەفاف، گشتگیر، دور لەقاچاخو قۆرخکاری نەگرێتەبەر، بارودۆخ باش نابێ".
ئەو ئەندامەی خانەی ڕاپەڕاندن جەختیکردۆتهوه لهسهرئهوهى، "ئابوری کوردستان ھەر لەکوردستانەوە باشدەکرێت، نەک لەبەغدا، بەڵام بەداخەوە نە نیەت، نە کردار ھەیە بۆ چاکسازی ئابوری".
لهلایهكى دیكهشهوه پێچهوانهى ههڵوێستى بزوتنهوهكه، عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنو هاوكات وتەبێژی گۆڕان لەپۆستێکدا لەفەیسبوکی خۆی نوسیویەتی:"هەڵوێستی ئەمڕۆی پەرلەمانتارانی ناڕازییو بەتایبەتیش گۆڕانەکان، جێی ستایشو دەستخۆشیو پشتگیرییە".
دەشڵێت:"ئەوە ئیتر گەڕانەوەیە بۆ بەهاکانی کارکردنی گۆڕانی ڕاستەقینەی دژ بەگەندەڵیو فەرهودیە".
وتهبێژى گۆڕان جەختدەكاتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان دەبێ بەدەسەڵات بڵێ ئیتر بەسە، نە ئێمەو نە میلەتیش لە تەحەمولماندا نەماوەو شەوو ڕۆژیش هەردوو قاچمان لەبەرەی مافخوراواندایەو جڤاتیش دەبێ قسەی خۆی هەبێت.
لەدرێژەی كاردانەوە لهدژى بەیاننامەكە، یوسف محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت:"کەمترین ئەرکمان، ئەمڕۆ پشتیوانیو دەستخۆشییە بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی کوردستان کە بەتەپڵ کوتینو هاوارکردنو پێداگرییان بۆ باسکردنی کێشەی ژیانی خەڵکی هەژارو بەگواستنەوەی وێنەی ناڕەزایەتییەکانیان، زیندویەتییان گەڕاندەوە ناو هۆڵی پەرلەمان".
دەشڵێت:"هیوادارین لەسەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوامبن، تەنانەت گوێ بەبەیاننامانەش نەدەن کە هەندێ بەرپرسی حزبی لەژێر فشاری پارتی دەریدەکەن وەک ئەو بەیاننامەیەی ئەمشەو بەناوی گۆڕانەوە دەرکراوەو تەنها تەعبیر لەنوسەرەکەی ئەکات نەک جەماوەری گۆڕان کە پەرلەمانتارانی نوێنەرایەتیی دەکەن".
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لهبهغدا پێیوایە، "ئەوەی ئەمڕۆ لەپەرلەمانی کوردستان ڕویدا، ئامانجەکەی لای هەر پەرلەمانتارێک هەرچییەک بێ، گواستنەوەی خەمو ئازارو کێشە ڕۆژانەییەکانی خەڵکی کوردستان بوو بەڕوی دەسەڵاتی ئەمری واقعی هەرێم کە زۆر نابەرپرسیارانەو بێباکانە گوێی خۆی لەئاست بێ موچەییو بژێویی سەختی هاونیشتیمانییان خەواندوە".
لهلایهكى دیكهشهوه هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت:"ئەوانە گوزارشت لەڕای ڕاستەقینەو ڕەسەنی گۆڕان دەکەن کە هێشتا لەسەنگەری داکۆکیکردندان لەخەڵکو شەقامن نەک ئەو گروپە کەمینەیەی کە بۆتە بەشێک لەدەسەڵات".
دهشڵێت:"گۆڕان بەحساب دامەزراوەی هەیە، جا خانە بێ یان جڤاتەکان یان فراکسیۆن، کەس بۆی نییە بەڕەهایی بەناوی گۆڕانەوە بەیاننامە دەربکا، دەتوانن بەناوی خانەی ڕاپەڕاندن یان جڤاتی نیشتیمانیی یان جڤاتی گشتیی دوای ڕەزامەندی ئەندامەکانیی بەیاننامە دەربکەن، بەڵام بەڕەهایی بەناوی گۆڕانەوە قسەکردن لەداردانی دەستوری ناوخۆیی گۆڕانە کە دەمێکە وەلا نراوە".
ئەو پەرلەمانتارە پێشیوایە، "باشتروایە ڕون بێ کێیە یان چ دامەزراوەیەکە دەیەوێ پاکانە بۆ دەسەڵات بکا؟! قسەکردن بەناوی هەموو گۆڕانەوە ڕەتکراوەو بێ بایەخە".
هاوكات بەهار مەحمود ئهندامى فراكسیۆنى گۆڕان لهئهنجومهنى نوێنهران پێیوایه، زۆر ئەستەمە کەسانێک یا لایەن یان حزب هەبێت پێیوابێت هەر فراکسیۆنێک حزبەکەی بەشداری حکومەت بوو ئیتر دەبێ پەرلەمانتارەکانی ئەو حزبە بێدەنگبن.
بهبۆچونى ئهو پهرلهمانتاره، خۆی یەکێک لەکارە هەرە سەرەکیەکانی پەرلەمانتار چاودێری حکومەتەو پرساندنو لێپرسینەوەیەتی جا حزبی ئەو پەرلەمانتارە لەئۆپۆزسیۆن بێت یان لەحکومەت بەشداربێت، ئەمە نابێت کاربکاتەسەر کاری چاودێری پەرلەمانو پەرلەمانتار بەتایبەتی لەسیستمی پەرلەمانیدا.
ئهوهشى وتوه:"لەهیچ دەستورو یاساو پەیڕەوێکدا نەهاتوە کە پەرلەمانتار ببێتە پاسەوانی تیمەکەی لەحکومەتو هەڵەکانیان داپۆشن".