شارپرێس ـ به‌ریتانیا:
په‌یامنێرى شارپرێس له‌به‌ریتانیاوه ڕایگه‌یاند، به‌بڕیارى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته، قه‌ده‌غه‌ى گشتیی هاتوچۆو كه‌ره‌نتین بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا ڕاگه‌یه‌نراوه‌و ڕێگه به‌هیچ جموجوڵێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نادرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارى په‌یامنێرمان ئاشكرایكرد، كاتژمێر 11ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌رێمى كوردستان، بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ره‌نتینى گشتى له‌سه‌رتاسه‌رى به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته ڕاگه‌یاندوه.
وتیشى:"مه‌ترسیه‌كانى زیاترى گۆڤید 19و هه‌روه‌ها كۆرۆناى گۆڕاو، زۆرى بۆ به‌ریتانیا هێناوه‌و زیاتر له‌دوو ملیۆن كه‌س توشى گۆڤید 19 بون‌و زیاتر له 70 هه‌زار كه‌سیش هه‌ر به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه جگه له‌تۆماركردنى حاڵه‌تى نوێى كۆرۆناى گۆڕاو".
به‌وته‌ى په‌یامنێرمان، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى ڕاده‌گه‌یه‌نرێت‌و سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و ده‌زگا فه‌رمى‌و نا فه‌رمیه‌كانى ئه‌و وڵاته داده‌خرێن، ته‌نها چه‌ند ماركێت‌و مۆڵێك له‌چه‌ند شوێنێكى جیاوازى شاره‌كان به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه ئه‌ویش بۆ كارى زۆر پێویست ڕێگه به‌هاوڵاتیان ده‌درێت بێنه ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كانیان.