شارپرێس:
زیاتر له سێ مانگ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ی شه‌نگال تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام جگه له‌چه‌ند هه‌نگاوێكی بچوك، ڕێككه‌وتنه‌كه هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نه‌بووه.
ڕۆژی 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2020 هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ناونیشانی "ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال" ڕێككه‌وتنێكیان واژۆكرد، ئامانج له ڕێككه‌وتنه‌كه كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كان بوو له شه‌نگال (حه‌شدی شه‌عبی و پارتی كرێكارانی كوردستان) و ده‌ستپێكردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بوو بۆ قه‌زاكه.
ڕێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بوو، دۆخی شه‌نگال بۆ پێش ساڵی 2014 و هاتنی داعش بگه‌ڕێندرێته‌وه، كاتێك له‌و ساڵه‌دا داعش زنجیره‌یه‌ك تاوانی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدا و جگه له‌كوشتنی هه‌زاران ئێزیدی، هه‌زاران ژنی ئێزیدی ڕفاند، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تاوانه‌كانی مێژووی عێراق تۆماركرا.
پاش تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداریی بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌نراوه، مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شه‌نگال پێیوایه "ڕێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا فێڵ بووه" و ده‌ڵێت "جگه له كشانه‌وه‌یه‌كی ڕووكه‌شی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌نته‌ری شه‌نگال حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه هێز و باره‌گایان ماوه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه باس له‌كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه بكات، ڕاست نییه.
مه‌حما خه‌لیل كه ئێستا له‌شاری هه‌ولێر داده‌نیشێت و هێشتا قائیمقامی شه‌نگاله بۆچوونی وایه "حكومه‌تی عێراق جددیی نییه له پرسی كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شه‌نگال، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له میلیشیا شیعه‌كان له‌به‌غداوه فشار له حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال".
خه‌لیل به پێداگرییه‌وه ده‌ڵێت، دوای سێ مانگ له ڕێككه‌وتنی هه‌رێم به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال، تا ئێستا ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌كخۆی جێبه‌جێنه‌كراوه.
له‌شه‌نگال هێزی جیاواز بوونیان هه‌یه، په‌كه‌كه له چیای شه‌نگال و یه‌كینه‌كان پاراستنی ئێزیدییه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی حه‌یده‌ر شه‌شۆ، یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال كه نزیكن له‌په‌كه‌كه، هه‌روه‌ها حه‌شدی ئێزیدییه‌كان كه ساڵی 2015 دروستكرا، هاوكات میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراق و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی بونیان هه‌یه، مه‌حما خه‌لیل ده‌ڵێت "حكومه‌تی عێراق مه‌به‌ستی بێت به‌كاتێكی كورت ئه‌و هێزانه به دانوستان یاخود به زه‌بری هێز، ده‌توانێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی شه‌نگال دوربخاته‌وه".
دوای ڕێككه‌وتنی شه‌نگال لیژنه‌یه‌ك به ناوی "لیژنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان" دروستكرا، ئه‌و لیژنه‌یه ئێستا بۆچوونی وایه "ئێستا په‌كه‌كه شوێن په‌نجه‌ی له هه‌موو دۆسیه‌كانی شه‌نگالدا هه‌یه، له چیای شه‌نگال سه‌ركرده دیاره‌كانی په‌كه‌كه بوونیان هه‌یه، ئه‌وه جگه له‌بوونی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خه‌ڵكی شه‌نگال دژی هاتنی سوپای عێراق بۆ شاره‌كه‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی سوپای عێراقیشیان به‌ردباران كرد، بۆیه له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌كخۆی، كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی قه‌زاكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڕای چاودێران ئه‌وه‌ی ئێستا بووه‌ته كێشه له‌نێو خودی شه‌نگالدا نییه، به‌ڵكو له‌به‌غدایه و په‌یوه‌سته به‌و هێزانه‌ی نزیكن له ئێران، كه فشارده‌كه‌ن دۆخی شه‌نگال به‌وشێوه‌یه‌ی كه هه‌یه بمێنێته‌وه، هه‌رجۆره ئاسایكردنه‌وه‌یه‌ك له دۆخی شه‌نگال و كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌بێته سه‌ره‌تای ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی زۆر شوێنی دیكه‌ی عێراق كه ئێستا حه‌شدی شه‌عبی تیادایه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه به‌لای ئێران و میلیشیا شیعه‌كانه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه.
شه‌نگال ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای موسڵ و له‌چوارچێوه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وادایه، نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له سنوری شاری حه‌سه‌كه له سوریا دووره، هاوكات 70 كیلۆمه‌تر له‌سنوره‌كانی توركیاوه دووره، كۆتایی ساڵی 2015 و دوای ساڵێك له داگیركردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌هاوكاری په‌كه‌كه، توانییان شه‌نگال له‌داعش پاكبكه‌نه‌وه.
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا له‌باره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق له‌ململانێدایه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هێزی سیاسی و هێزی چه‌كداریی كه ڕێگرن له كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال، هه‌ربۆیه جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه كێشه‌یه‌كی سێ لایه‌نه بۆ عێراق، توركیا و هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات.