شارپرێس:
پاش ئەوەی توانیتی بە ئەنجامی (6-0 و6-2) سەركەوتن بەسەر نیكۆڵا كۆنی ئیسپانی بهێنێت،
دیڤید غۆفین توانیتی بگاتە چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە
لە چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە غۆفین ڕووبەڕووی ستیڤانۆ تراڤالیای ئیتاڵی
دەبێتەوە كە توانیتی بە ئەنجامی 7-6
و6-3 لە ئیمیل ڕۆسۆفۆری فینلەندی بباتەوە
لە هەمان خول، ئەلێكس دی میناوری ئوستورالی توانیتی بە ئەنجامی 6-3 و6-1 سەركەوتن بەسەر ئەدریان ئەدرێفی بولگاری
بهێنێت
هەروەها نیكۆلۆز باسیلاشفیلی جۆرجی بە ئەنجامی 7-6 (7-1)
و6-4 سەركەوتنی بەسەر ئالتوج شیلیكبیلیكی توركی بەدەستهێنا
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ