ماكگریگۆری ئێرلەندی و بوارییەی ئەمریکی ڕووبەڕوو دەبنەوە

وەرزش

11/01/2021‌ 122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوی پاڵەوانێتی "UFC 257" بەرواری ڕووبەڕووبوونەوەی كۆنۆر ماكگریگۆری ئێرلەندی و داستن بوارییەی ئەمریكی دیاریكرد.

ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوو پاڵەوانە لە ڕێكەوتی 23 ی مانگی جێنیوەری (مانگی یەك) بە ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام دەدرێت و بە ڕەچاوكردنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

شایەنی باسە پاڵەوانێتی UFC لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەدەچێت و عومەر نور محەمەدۆفی پاڵەوانی ڕووسیاش ناوی لە بەشداربوواندایە.

س.هـ