دۆنارۆما میلان جێدەهێڵێت

وەرزش

11/01/2021‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیكەر كاسیاس، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەڕیوبەری كاربەڕێكەری ئیستای دامەزراوەی ڕیاڵ مەدرید رایگەیاند: پێویستە دۆنارۆما ئەی سی میلان جێبهێڵێت.

دۆنارۆمای گۆڵپارێز، لە هاوینی ئاییندە گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان كۆتایی پێدێت و تا ئێستا هیچ لایەنێكیان سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی هیچیان نەوتووە.

كاسیاس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: پێویستە دۆنارۆما لە یانەیەكی بەهێزتری ئەوروپا یاری بكات.

كۆمەڵێك یانە چاویان لە گرێبەست لەگەڵ دۆنارۆما بڕیوە، یانەكانیش بریتین لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و چێڵسی ئیتاڵی

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ